به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 دووه‌م ماراسۆنی بایسكلسواری له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
ماراسۆنی بایسكلسواری (راید ئۆن) بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 و به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتار و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئافره‌تان له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌ودای پێشبڕكێیه‌كه حه‌وت كیلۆمه‌تر و له شه‌قامی 40 مه‌ترییه‌وه به‌ره‌و پاركی شار و به‌رده‌م قه‌ڵا بوو، له پێشبڕكێیه‌كه‌دا زیاتر له 500 بایسكلسواری كوڕ و كچ به‌شداریان كرد.
ئه‌م پێشبڕكێیه‌ش رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌ی (ئای ئۆ ئێم) سه‌رپه‌رشتی كرد و به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 ئه‌نجامدرا.
باسكلسوارە كوڕ كچەكان لە چەند رۆژی رابردوو ناویان تۆمار كردووه و پێداویستەكانی پێشبڕكێكه‌یان وه‌رگرتووه.