تەرمی شوانێك لە چەمی ناڵپارێز دۆزرایەوە

دوێنێ بێسەروشوێن بوو

K24 - پێنجوێن

دوای ئەوەی دوێنێ شوانێك بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ تەرمەكەی لە چەمی ناڵپارێز دۆزرایەوە.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە کوردستان24ی راگەیاند: "دوای ئەوەی شوانکارێك بە ناوی محەمەد کەریم، دانیشتووی گوندی گوڵان-ی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز دوێنێ ئێوارە بێسەروشوێن بوو، هاووڵاتییان و لیژنەی ئەمنیی ناڵپارێز بەدوای گەڕاون نەیان دۆزیووەتە، بەڵام دواتر زاندراوە كه‌ لە چەمی ناڵپارێز خنکاوە".

گوتیشی: "تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی مەلەوانیی دەربەندیخان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی ناڵپارێز توانیویانە کاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆ، تەرمەکەی لە رووبار دەربێنن".

تەرمی شوانێك لە چەمی ناڵپارێز دۆزرایەوە
تەرمی شوانێك لە چەمی ناڵپارێز دۆزرایەوە
تەرمی شوانێك لە چەمی ناڵپارێز دۆزرایەوە
تەرمی شوانێك لە چەمی ناڵپارێز دۆزرایەوە
تەرمی شوانێك لە چەمی ناڵپارێز دۆزرایەوە