ڕوونکردنەوەیەك لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

"ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی بڵاوکردنەوەی هه‌واڵی چەواشاکارانەن"

K24- هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ له‌ به‌شێك له‌ میدیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و زانیاریانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکوومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.

لە میانەی ئەو ھەڵمەتەدا و لە دوا ھەوڵیان ناوی کەسێکیان ھێناوە، کە گوایە حیزبێك دادەمەزرێنێت و بەڵێنی دامەزراندنی خەڵکیان بۆ دراوە.

سەر لە بەری ئەم ھەواڵانە زادەی خەیاڵی نەخۆشی خۆیانە و جێگەی داخە، کە توانای ماددی و مرۆیی کوردستان دەخرێتە ناو دەزگای چەواشەکاری ناپرۆفیشنال.

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

2019/9/18

H.B