لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 2 كیلۆ مادەی ھۆشبەر داگیرا
K24 - چۆمان
لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەست بەسەر دوو كیلۆ مادەی ھۆشبەر لە جۆری شیشە داگیرا، كە ھاووڵاتییەكی ئێران ویستوویەتی بۆ مامەڵە پێكردن بیھێنێتە ھەرێمی كوردستان.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوێنێ ھەینی رێکەوتی 12/7/2019 کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران-ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سۆران توانیان دەست بە سەر دوو کیلۆ مادەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە) دا بگرن کە لە لایەن ھاووڵاتییەکی ئێرانی دەیویست بەشێوەیەکی نھێنی و بە قاچاغی داخڵی ھەرێمی کوردستان بکات و پاشان رەوانەی وەڵاتانی دیكەی بكات".
ھ.م