بۆ جاری دووه‌م دانیشتنی نوێنه‌ران شكستیهێنا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ناچار بوو دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بكاته دانیشتنێكی تایبه‌ت به بیروڕا گۆڕینه‌وه.
هۆكاری شكستهێنانی دانیشتنه‌كه، ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌ران بوو.
ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی نوێنه‌رانییه‌وه نه‌توانێت تاوتوێی پڕۆژه یاساكان بكات.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا (137) نوێنه‌ر له كۆی (329) نوێنه‌ر ئاماده‌بوون.