كەشناسی: بەفربارین زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەی لە زۆربەی ناوچەكان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفردەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی پێنجشەممە كاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر دەبێت و بەفربارین زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە و لەكاتەكانی ئێوارەدا لە سەنتەری پارێزگاكانیش بەفر دەبارێت.