هه‌زاران منداڵی به‌جێماوی داعش له كه‌مپه‌كاندا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، سێ هه‌زار منداڵی خێزانه‌كانی داعش، له كه‌مپی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له عێراقیش 1000 منداڵی خێزانه‌كانی داعش، چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریی رۆژنامه‌كه، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به پرسی منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاندووه، ته‌مه‌نی زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له كه‌مپه‌كانی هه‌سه‌ده ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له شه‌ش ساڵ كه‌متره و ئه‌وان له ره‌وشێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دوای ده‌ركه‌وتنی زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له باغۆز، ژماره‌ی منداڵانی بێكه‌س و به‌جێماوی داعش زیاتر بووه و هه‌سه‌ده‌ش نه‌یپرژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئامارێكی دروست له باره‌یانه‌وه ئاماده بكات.
هاوكات هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان بۆ ئه‌و منداڵانه، بۆته‌وه.
گاردیان ئه‌وه‌شی نووسیوه، ئه‌و منداڵانه‌ی له سووریا و عێراق به‌جێماون، رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار بوونه‌ته‌وه.
ئ.ر