دانانى تهلهڤزیۆن له دایهنگاكان قهدهخه دهكرێت
K24 - ههولێر:
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە قەدەخەكردنی تەلەفزیۆن لە تەواوی داینگەكان، بە مەبەستی باشتر ئاگاداربوون لە منداڵەكان و گرنگی دان بە پەروەردەكردنیان.
گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت: "پێویستە لە داینگەكان كەشێكی ئارام بۆ منداڵەكان بڕەخسێندرێت و دووریان بخەنەوە لە وێنە و وێنەی جولاو كە زیان بە تەندروستی منداڵ بگەیەنێت".
منداڵان لە تەمەنی 2 مانگی ھەتا 4 ساڵ لە نێو دایەنگەکان پەروەردە دەکرێن, پێویستیان بە جووڵە و چالاکی گونجاوە لەگەڵ تەمەنیان, نیشاندانی وینەی نەگونجاو و وێنەی جووڵاوی نێو تەلەفزێونەکان جگە لە زیانی تەندرووستی و دەروونی وادەکات بەشێك لە چاودێرەکان سەرقاڵبن و بێ ئاگابن لە منداڵەکان, یهكێك لە بهڕێوهبهری دایەنگەکان بڕیارەکە بە باش ناودەبات و دەڵێت: "لە بڕی ئەوە منداڵ لە نێو دنیای خۆیدا زیاتر گەشە دەکات".
بەشێك لە دایکان و باوکان بەھۆی دەوامکردن و کارکردن ناچارن منداڵەکانیان ببەنە دایەنگەكان بوونی مەرجی تەندروستی و پەروەردە و فێرکردنی منداڵەکانیشیان بە شێوەیەکى تەندروست ئاواتی ھەموو دایك و باوکێکە بۆیە قەدەغهکردنی تەلەڤزیون لەنێو دایەنگەکان دڵخۆشیان دەکات و دڵنیایی دەدات لە زیاتر ئاگالێبوون و پەروەردەکردنیان.
ئ. م