زیقار.. شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی روودانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، 3 خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان كۆنترۆڵی پردی فه‌هه‌د بكه‌ن و رێگای خێرای نێوده‌وڵه‌تیی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه به‌ڕووی هاتوچۆدا بكه‌نه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، جگه له كوژرانی ئه‌و 3 خۆپیشانده‌رانه، 13ی دیكه‌ش له توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌و شاره‌دا برینداربوون.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غداش روویدا.
ئاشكرایانكرد، له خۆپیشاندانه‌كاندا چه‌ك و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارهێنرا و له ئه‌نجامدا 3 خۆپیشانده‌ر كوژران.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌و شوێنانه‌ی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه، كه خۆپیشاندانیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین پرد و شه‌قامی سه‌ره‌كییان له‌و شاره كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخراون.
پێشتریش سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، چادره‌كانیشیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابرد و هه‌ندێكیشیان سووتاند.
H.B