داوای په‌له‌كردن له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

"ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ خاوه‌نی ده‌ستوور زۆر له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن، بەر لە هەمواری دەستووری عێراق دەستووری هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەربدرێت و له‌ راپرسییه‌كدا بخرێتە بەردەم خەڵكی كوردستان، بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.

له‌مباره‌شه‌وه‌ ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت: ئه‌گەر ببینە خاوەن دەستووری خۆمان زۆرێك له‌و كێشانه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بن، کە له‌ هەمواری دەستووری عێراق دێنه‌ پێشمان.

هاوكات کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری كوردستان له‌ فراكسیۆنی یەکێتیش ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی نەبوونی دەستوور، کۆمەڵێك کێشە لەناو لایەنە کوردستانییەکانیش درووست بووە.

پەرلەمانی کوردستان بە نیازە لەم خولەی پەرلەماندا دەنگ لەسەر پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان بدات، پرۆژەیەك کە ماوه‌ی چەندین ساڵە وەستاوە و ململانێ سیاسییەکان نەیانهێشتووە بگاتە قۆناخی راپرسیی گشتی.

H.B