تره‌مپ: شه‌ڕی عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، شه‌ڕی عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوو. ئێرانیش دانووستانی ده‌وێت.
له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له هێرشكردنه سه‌ر عێراق گرت و گوتی: ئه‌و شه‌ڕه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بووه.
گوتیشی: كۆماری ئیسلامی ئێران دانووستانی ده‌وێت.
ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئازار/ مارسی 2003دا هێرشی كرده سه‌ر عێراق و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له عێراق هێنا.