نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی "پاشه‌كه‌وتی مووچه" بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی "مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان و مووچه ناته‌واوه‌كان" بڵاوده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی كه له په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه له وه‌زاره‌ته‌كه سازكراوه، پرسیار له باره‌ی سێ مووچه كراوه، به‌ڵام سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له باره‌ی بودجه‌ی 2020 له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ رۆژنامه‌وانه‌كه‌ی راستكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "سێ موچە نییە بەڵكو مووچەی هەشت مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "نە ڕۆژنامەنووسەكە و نە جەنابی وەزیر هیچ ئاماژەیەكیان بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری دارایی و ئابوورییەوە
ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆكی شاندەكە و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكرا كرد.
لە چوارچێوەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا ڕۆژنامەنووسێكی بەرێز پرسیاری ئەوەی لە سەرۆكی شاندەكە كرد كە حكومەت سێ مووچە قەرزداری مووچە خۆرانی كوردستانە، ئاشكرایە مەبەستی ڕۆژنامەنووسە بەرێزەكە "سێ مووچەی تەواو بوو" بەڵام سەرۆكی شاندەكە "زانیارییەكەی بۆ ڕاستكردەوە كە سێ موچە نییە بەڵكو مووچەی هەشت مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە. هەروەها نە ڕۆژنامەنووسەكە و نە جەنابی وەزیر هیچ ئاماژەیەكیان بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون.
بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە. پێتان ڕادەگەیەێنێن، سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم كابینەیەدانەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت."