حزبوڵڵای عێراق: سعوودیه له پشت گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆره بۆ عێراق
K24 – هه‌ولێر:
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سعوودیه له پشت گه‌ڕانه‌وه‌ی كوشتاره بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركووك و تارمییه و جه‌رف نه‌سر.
میلیشیای حزبوڵڵای عێراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سعوودیه و ئه‌و وڵاته‌ی به هۆكاری سه‌ره‌كیی كوشتار و گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر تۆمه‌تبار كردووه و مه‌ترسیی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه ئاسایشی عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعشی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له سنووری پارێزگاكانی دیاله، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار، كه‌ركووك و مووسڵ، چه‌كدارانی داعش سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستین.