پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكات

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكات.

بەپێی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارە كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەش لە سێ تەوەر پێكدێت. لە تەوەری یەكەم دا، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) دەكات، كە ھەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان پەسەندی كرد و ناردییە پەرلەمان.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، ده‌نگدانە له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).

ھەروەھا بڕیارە ھەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) بكات.

دوێنێش دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان وەك ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كۆبوونەوە، بەگوێرەی زانیارییەكان زۆرینەی فراكسیۆنەكان ھاودەنگ بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی.

ده‌قی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی 

ھ.م