لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی عێراق داوایەك لە ئێران دەكات
K24 - ھەولێر
عێراق داوا له ئێران ده‌كات پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت و رێزی لێبگرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ داوای له ئێران كرد پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت.
حه‌كیم گوتیشی: "عێراق پێیی وایه رێككه‌وتنه‌كه، رێككه‌وتنێكی باشه، پێویسته ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت. ناوچه‌كه‌دا كێشه‌ی زۆر هه‌یه، پێویستمان به كێشه‌ی دیكه نییه و كه‌سیش نایه‌وێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته 200 دۆلار".
پێشتر جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکات تاوەکو واشنتن رێز لە بنەماکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرێت.
ئەمە لەكاتێكدا له باره‌ی گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكاوه، پێشتر به‌رپرسانی عێراق دووپاتیانكردووه‌ته‌وه كه نایانه‌وێت عێراق ببێته، گۆڕه‌پانی ئه‌و ململانێیه.
ھ.م