ده‌ست به‌سه‌ر دوو تانكه‌ری به‌قاچاغبردنی نه‌وتی كه‌ركووكدا گیرا
K24 – كه‌ركووك:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی وزه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له نزیك بازگه‌یه‌كی پۆلیسی ئیتحادی، دوو تانكه‌ری نه‌وت ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه له هێڵێكی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه نه‌وتیان به تاڵان بردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی وزه‌دا هاتووه، كه كاتژمێر 02:30ی به‌ره‌به‌یانی 18ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تانكه‌ری نه‌وتدا گرتووه، كه نه‌وتیان له هێڵی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی سارلوی نزیك په‌لكانه له قه‌زای دبس بۆ وێستگه‌ی خورمه‌ڵه تاڵان كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه، قاچاغچییه‌كانی نه‌وت، هێڵێكیان به درێژی 20 مه‌تر له بۆری نه‌وته‌وه راكێشاوه و تانكه‌ره‌كانیان لێ پڕ كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و تانكه‌رانه له دووری ته‌نیا 25 مه‌تر له بازگه‌یه‌كی پۆلیسی ئیتیحادی خه‌ریكی به تاڵان بردنی نه‌وت بوونه.
تانكه‌ره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ باره‌گای پۆلیسی نه‌وتی باكوور و بڕیاردراوه دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.