ئەفسەرێكی پۆلیس لە بەغدا رفێندرا

"لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین رفێندراوە"

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك چەكدار ئەفسەرێكی پۆلیس-یان لەناو بەغدا رفاند.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگاری بەغدا بە میدیاکانی راگەیاند "ژمارەیەک چەکدار ئەفسەرێکیان بە پلەی عەقید، کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی وزەیە لە ناوچەی نەهرەوانی بەغدا رفاندووە".

گوتیشی: "ئەو ئەفسەرەی پۆلیس لە ناوچەیەک لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین رفێندراوە".

دوێنێ دووشەممە رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگەیاندبوو، میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان هاووڵاتیان لە بەغدا و شارەکانی دیکە دەڕفێنن و هێزە ئەمنییەکانیش لەبەرامبەر بێدەنگبوونیان لە رفاندنی هاووڵاتیان بەرپرسیارن.