كوردستان24 ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئەمەش بەچەند ھەنگاوێك دەبێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی یاسا بڕیاڕیداوە ھەر كەس و كۆمپانیایەك خۆی لە پێدانی باج بدزێتەوە رێگەی پێنادرێت سەفەری دەرەوەی وڵات بكات، ئەمەش بەچەند ھەنگاوێك دەبێت.

خاوەنی یەكێك لە كۆمپانیاكان ئەو بڕیارە بە گرنگ دەزانێت بۆ جیاوازی نەكردن لە نێوان كۆمپانیاكان، بەڵام داوا دەكات حكومەتیش پارەی كۆمپانیاكان بداتەوە، كە ساڵانی رابردوو بەھۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانیوە بیداتەوە.

جیا لە پرسی دانەوەی باج، حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، ھەر كۆمپانیایەك كاری په‌كی كه‌وتبێت، خەرجی 4 ساڵی بە یەك خەرج بۆ ھەژمار دەكات. دوای ئەوە پێویستە كۆمپانیاكە دابخرێت. ئەمەش وەك ھاوكاریكردنی ئەو كۆمپانیایانەی لەم ساڵانەی رابردووی قەیرانی دارایی كاریان نەكردووە و ساڵانەش قەرزی باجی حكومەتیان لەسەرە.