عیزه‌ت دوری په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ ئه‌میری كوه‌یت ده‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی عزه‌ت دوری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی رژێمی پێشووی عێراق ده‌رده‌كه‌وێت و داوای لێبوردن له ئه‌میری كوه‌یت ده‌كات و دان به‌وه‌دا ده‌نێت، داگیركردنی ئه‌و وڵاته "هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی" بوو.
گرته ڤیدیۆییه‌كه نوێیه و تێیدا عزه‌ت دوری، دووه‌م كه‌سایه‌تی رژێمی پێشوو ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی پێشتر په‌یامی ده‌نگی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه له دوای 2012، یه‌كه‌مجاره په‌یامی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌و په‌یامه ڤیدیۆییه‌دا، عزه‌ت دوری ده‌ڵێت: "داگیركردنی كوه‌یت هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی بوو، هیچ كاتێكیش كوه‌یت به‌شێك نه‌بووه له عێراق، به‌ڵكو عێراق و كوه‌یت دوو وڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌بی بوون".
گوته‌كانی عزه‌ت دوری له كاتێكدایه، كه رژێمی به‌عسی رووخا‌و، به‌ر له دگیركردنی كوه‌یت درووشمی ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه، كه كوه‌یت 19مین پارێزگای عێراقه و له 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1990 هێرشی ده‌ستپێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد.
كوه‌یت ماوه‌ی 7 مانگ له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عێراق مایه‌وه، دواتر هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1991، سوپای عێراقی ده‌ركرد و وڵاته‌كه‌ی ئازادكرده‌وه.
عزه‌ت دوری، له دایكبووی ساڵی 1942ـه و كه‌سی دووه‌می رژێمی رووخاوی به‌عس داده‌نرێت، كه جێگری سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراو بووه له پۆسته حزبییه‌كه‌یدا.
له دوای ئازادكردنی عێراق له 2003، شوێنی عزه‌ت دوری نه‌زانراو بووه و دوای له سێداره‌دانی سه‌ددام حوسێنیش، سكرتێری گشتی حزبی به‌عسی وه‌رگرتووه، ناوه ناوه‌ش په‌یامی ده‌نگی بڵاوده‌كاته‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش، به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی حزبی به‌عسی فاشی تۆماركراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه حزبه‌كه له 7ی نیسانی 1947 له سووریا دامه‌زراوه.
عزة الدوري يعتذر من سمو أمير البلاد الشيخ #صباح_الأحمد: غزو الكويت خطأ أخلاقي pic.twitter.com/wX3iuOqp9D
— ديوان الكويت ?? (@aldew3n_q8) April 12, 2019
سه‌رچاوه: RT