كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، سبەی رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە ھەوربێت.