حەلبووسی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەداتە لیژنەی یاسایی پەرلەمان

رێکاری یاسایی بۆ پڕۆژە دەگیرێتەبەر

K24 - ھەولێر

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی رەوانەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کرد.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دایە لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی و ئامادەکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی لە یەکێک لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەندا گفتوگۆی لەبارەی بکرێت.

بڕیاربوو مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.