ترەمپ وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دانووستان دەداتەوە
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وەڵامی داوایەکی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دانوستان دەداتەوە و دەڵێ پێویست ناکات.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نووسیویەتی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە کە وڵاتەکەی بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات، لە بەرامبەردا ترەمپ نووسیویەتی نەخێر سوپاس، وەک وەڵامێک کە واشنتن بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ تاران بکات.
دوێنێ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دێرشپگیلی ئەڵمانی رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیش، ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بکات.
ترەمپ جیا لە زمانی ئینگلیزی، بە زمانی فارسیش، ئەو پەیامەی ئاراستەی حکوومەتی ئێران کردووە.
وزیر امور خارجه ایران می گوید ایران خواستار مذاکره با ایالات متحده است اما می خواهد که تحریم ها برداشته شود. @FoxNews @OANN نه، مرسی! https://t.co/fWdjR1DcUc
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 26, 2020
H.J