نامه‌كه‌ی پێش 2 ساڵی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مشه‌و گه‌یشته سوله‌یمانی
K24 - هه‌ولێر:
كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دوای دوو ساڵ دێت له ره‌تكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی هۆشداریی كه له‌لایه‌ن مایك پۆمپییۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكاوه بۆی نێردرابوو.
رۆژی 2/12/2017 مایك پۆمپییۆ، كه ئه‌و كاته به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا CIA بوو، له كۆڕبه‌ندی ریگان بۆ به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی گووتی: "له نامه‌یه‌كدا هۆشداریم داوه‌ته قاسم سوله‌یمانی كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران یه‌ك هه‌نگاو بچنه پێشه‌وه و هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و عیراق، ئه‌مه‌ریكا له‌ناوت ده‌بات".
پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی گوتبوو "پێمانوابوو سه‌ركرده‌كانی ئێران به روونی له‌و په‌یامه‌ی واشنتن ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌وكاته سوله‌یمانی ره‌تیكرده‌وه نامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د محه‌مه‌دی گوڵپایه‌گانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی رێبه‌ری باڵای ئێران ته‌ئكیدی كرده‌وه كه نامه‌كه‌ی پۆمپییۆ له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له سنووری سووریا و عێراق گه‌یشتبووه قاسم سوله‌یمانی، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای قودس ره‌تیكردبووه‌وه نامه‌كه بخوێنێته‌وه و گوتبووی، هیچ شتێكم له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا نییه".
هه‌ر بۆیه دوای ئه‌وه‌ی له دوو مانگی رابردوودا و به‌تایبه‌تی له هه‌فته‌ی رابردوو په‌لاماری چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا درا له به‌غدا، شه‌وی رابردوو قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و 10 هاوه‌ڵی دیكه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرانه ئامانج و له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.