58 بەرپرسی پلە باڵا دهدرێنه دادگا
K24 - بهغدا:
ئەنجوومەنی بهرهنگاربوونەوەی گەندەڵی 58 بەرپرسی پلە باڵاى عێراق لە ئاستەکانی وەزیر و پەرلەمانتار و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەداتە دادگا.
ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراقیش ڕایدەگەیەنێت دادگایەکی نوێی ناوەندی دەکەنەوە بۆ دادگاییكردنی بەرپرسە گەندەڵەکان. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت حکومەتی عێراق نیەتی بنبڕکردنی گەندەڵی هەیە و دەبێت دەستکراوەبێت و دەرفەتی زیاتری پێ بدرێت.