په‌یامی خۆپیشانده‌ران بۆ "سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، كه‌چی خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا و به‌شێك له شاره‌كانی دیكه به‌رده‌وامه.
ئێستا داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، جیاوازترن له پێشتر، له ئێستاوه له رێگه‌ی هه‌ڵواسینی درووشم و كارتی تایبه‌ت، هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، ده‌رده‌بڕن.
له یه‌كێك له‌و درووشمانه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا هه‌ڵواسراوه لێی نووسراوه: "بڕووخێ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ئه‌گه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردرێت"، به‌و مانایه‌ی هه‌ر كه‌سێك ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌بێته ره‌زامه‌ندی خۆپیشانده‌رانی له‌سه‌ر بێت.
له خواره‌وه‌ش له‌سه‌ر شێوه‌ی هاشتاگ نووسراوه: "#گه‌ل_گه‌وره‌ترین_فراكسیۆنه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێكاره‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌گیرێته به‌ر، كه به گوێره‌ی ده‌ستوور له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌وه كه‌سێك به‌ربژێر ده‌كرێت.
ئ م