ئه‌نقه‌ره بۆ نه‌وت له ده‌رگای به‌غدا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره داوایكردووه، عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی بۆ توركیا زیاد بكات.
سامر غه‌زبان، گوتی: دوای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران، توركیا بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی له نه‌وت چاوی له نه‌وتی عێراقه.
گوتیشی: هێڵێكی نه‌وتگوزه‌ره‌وه‌ی نوێ له نێوان عێراق و توركیا راده‌كێشرێت و ئه‌و هێڵه هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێڵی نه‌وتی كه‌ركووك-جه‌یهان.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سرووشتی له عێراق كارده‌كه‌ن و ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووست نه‌كردوون.
پێشتر ئاژانسی بلۆمبێرگی ئابووری بڵاویكردبوویه‌وه، توركیا له هه‌وڵدایه نه‌وتی به‌سره بكڕێت و هێڵێكی دیكه‌ی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه له نێوان عێراق و توركیا رابكێشرێت.