میدیای رووسیا: "ره‌وشی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاسایی نییه"
K24 – هه‌ولێر:
كارمه‌ندێكی بیانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، ره‌وشی ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاسایی نییه و دوای داوای كشانه‌وه‌ی كارمه‌نده نا سه‌ره‌كییه‌كان، جۆرێك له پشێوی درووستبووه.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی باڵیۆزخانه‌كه، له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT) گوتیشی: هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ره‌وشه‌كه نه‌دراوه. ته‌نیا زانیارییه‌كان له میدیاوه ده‌گه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ره‌وشه‌كه وه‌ك رۆژانی ئاسایی نییه. هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك رایی نه‌كراوه. رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته به‌ر. به‌رپرسان ناتوانن، هیچ شتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه به كارمه‌ندان بڵێن.