راگه‌يه‌ندراوێك له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی تۆپبارانی ئێران بۆ سنووره‌كان و هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌رێمى كوردستان كه سه‌لماندوويه‌تى له ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگيرييه و ڕێز له هاوسنوورى و دراوسێيه‌تى ده‌گرێت، هه‌رگيز ڕێگە نادات و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵ ناكات سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه به‌كار بهێنرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگه‌يه‌ندراوێك له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه:
دوێنێ سێشەممە 9/7/2019 لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلاميى ئێران ناوچە سنووريیەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوادەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون. هه‌ردوو ڕووداوه‌كه مايه‌ى نيگه‌رانى و ناڕه‌زاييى ئێمه‌يه.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه هه‌رێمى كوردستان كه سه‌لماندوويه‌تى له ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگيرييه و ڕێز له هاوسنوورى و دراوسێيه‌تى ده‌گرێت، هه‌رگيز ڕێگە نادات و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵ ناكات سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆمارى ئیسلاميى ئێران دەکەین بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانيشتووان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
10/7/2019