ئەیاد عەلاوی خاڵە لاوازەکانی حکوومەتی عێراق ئاشکرا دەکات

رێگا چارەکان چین؟

K24 – هه‌ولێر:

ئەیاد عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، تا گروپە چەکدارەکان باڵادەست بن و سزای بکوژانی خەڵکی ناڕازی نەدرێت، بواری گفتوگۆ لە عێراق نابێت.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، ئەیاد عەلاوی رایگەیاند، پێشتر چەندین جار عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بوونی چەند کەسێکی نەشیاو لە نوسینگەکەی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام گوێی بۆ نەگرتووە.

عەلاوی حکوومەتی ئێستای عێراقی بە لاواز پێناسەکرد و گوتی، تا گروپە چەکدارەکان باڵادەست بن و سزای بکوژانی خەڵکی ناڕازی نەدرێت، بواری گفتوگۆ لە عێراق نابێت.

لەبارەی سەرۆک کۆماریشەوە ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەوەی هیچ دەستەڵاتێکی جێبەجێکردنی نیە، ناتوانێت هیچ بکات.

 H.J