کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات

کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات

K24 - ھەولێر

کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران خۆپیشاندەرانی عێراق سەرکوت دەکەن.

کۆشکی سپی راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوكردەوە و نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران و چالاکوانان و راگەیاندنەکانی عێراق دەربڕیوە و دەڵێ: "سەرەڕای توندوتیژییەکان و پچڕانی ئینتەرنێت، بەڵام دەنگی عێراقییەکان بۆ ئەنجامدان و چاکسازی لە پرۆسەی هەڵبژاردن بیستراوە".

کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عێراق کردووە و هەروەها میلیشیاکان و لایەنە سیاسیەکانی سەر بە ئێرانیشی بە دزینی داهاتی عێراق و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار کردووە.

ھ.م