سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران حیزبوڵڵای لوبنانی په‌رته‌وازه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاران سكهه‌ڵكوشین له یارمه‌تییه داراییه‌كانی بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی بكات، به‌مه‌ش حیزبوڵڵا ناچار بووه زنجیره‌یه‌ك رێككاری كه‌مكردنه‌وه‌ی دارایی بگرێته به‌ر، له‌وانه‌ش كشاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی له سووریا و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌فه‌قاتی چه‌كداره‌كانی.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو حیزبوڵڵا بڵاویكرده‌وه، سزا ئابووریه‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له دژی تاران بوونه‌ته هۆی دابه‌زینێكی زۆر له هاوكارییه داراییه‌كانی ئێران بۆ حیزبوڵڵا، ئه‌مه‌ش وایكردووه حیزبوڵڵا بڕێكی زۆر له نه‌فه‌قاتی چه‌كداره‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
فه‌رمانبه‌رێكی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیداریی حیزبوڵڵا به واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حیزبه‌كه‌یان به مۆڵه‌تی بێ مووچه نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و هه‌ندێكیشیان گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناو هێزه یه‌ده‌گه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له سووریا كشێندراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ن، كه له جه‌نگه‌كان شانبه‌شانی حكوومه‌تی سووریا رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه.
واشنتن پۆست قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ناو حیزبوڵڵا ده‌گوازێته‌وه كه رایگه‌یاندووه، كه‌ناڵی مناره‌ی سه‌ر به حیزبوڵڵا ناچار بووه به‌شێك له پرۆگرامه‌كانی دابخات و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی خۆشی به‌ڕێ بكات، وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌فه‌قاتی پرۆگرامه‌كانی پێدانی ده‌رمان و خۆراك به چه‌كدار، كارمه‌ندان و خێزانه‌كانیان به خۆڕایی.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان پێ نه‌دراوه و نه‌گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناو هێزه یه‌ده‌گه‌كان، تا ئێستاش به مووچه‌ی ته‌واو ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ده‌رماڵه‌یه‌كی خواردن، سووته‌مه‌نی و گواستنه‌وه له‌سه‌ریان بڕاوه.
هه‌رچی خانه‌واده‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌شن كه له شه‌ڕی دژ به ئیسرائیل یانیش له سووریا كوژراون، ته‌واوی قه‌ره‌بوو داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن و حیزبوڵڵا نیازی نییه ئیمتیازاته‌كانیان ببڕێت.
به‌رپرسێكی پله باڵای حیزبوڵڵا كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، بۆ ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه ئاشكرایكردووه، سزاكانی ئێران زیانی زۆری به حیزبوڵڵا گه‌یاندووه و ده‌ڵێت: "گومانی تێدا نییه ئه‌و سزایانه كاریگه‌ری نه‌رێنییان هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌و سزایانه به‌شێكن له جه‌نگ و كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌كه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه به‌وه ده‌دات، زیانه‌كانی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده‌ی زیانی به حیزبوڵڵا گه‌یاندووه، ئه‌وه‌نده زیانی به‌و كۆمپانیا و بانكانه نه‌گه‌یاندووه، كه له‌گه‌ڵ ئێران كار ده‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێشاوی سزاكانی واشنتن. هاوكات گوتیشی: حیزبوڵڵا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی هه‌یه كه پشتی پێ ده‌به‌ستێت و هه‌وڵ بۆ زیادكردنیان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بگۆڕێت بۆ ده‌رفه‌تی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی دیكه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و رێككارانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی حیزبه‌كه‌یان له ناوچه‌كه توانا جه‌نگییه‌كانیان نه‌كردووه و گوتی: "هه‌ناردنه‌ی چه‌ك له ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه، تا ئێستاش ئاماده‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل و هێشتا رۆڵی به‌رچاومان له عێراق و سووریا هه‌ر ماوه".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی حیزبوڵڵای لوبنانی گوتی: سزاكان بۆ هه‌تاهه‌تا به‌رده‌وام نابن، له‌كۆتایی ئه‌م جه‌نگه حیزبوڵڵا سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش له سووریا و عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
واشنتن پۆست ئاشكرا ده‌كات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه داراییه‌ی له ئه‌نجامی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران درووستبووه، حیزبوڵڵا له رێگه‌ی كه‌مپینێكه‌وه به ناوی "هاوكارییه‌كان رێگری له روودانی كاره‌سات ده‌كات" ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی له‌ناو لایه‌نگرانی كردووه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بانگه‌وازێكی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵا له مانگی مارسی رابردوو، كه به ناوی "جیهادی به پاره" داوای هاوكاری له لایه‌نگرانی كردبوو.
H.B