زاخارۆڤا بۆ كوردستان24: حكومه‌تى سووريا مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه به‌رگرى له سه‌روه‌رى خۆى بكات
K24 – مۆسكۆ:
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 لە بارەی ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، سووریا وڵاتێکی یەکگرتوو و سەربەخۆیە و حکومەتێکی شەرعی ھەیە و بەگوێری دەستوور و یاسا نێودەوڵەتیيەکانیش مافی حکومەتی سووریایە کە بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەی بکات.
زاخارۆڤا گوتيشى: ئێمه وا له بارودۆخه‌كه ده‌ڕوانین، به پێی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێودهوڵهتیيهكانیش، حكومه‌تی سووریا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وڵاته‌كه‌ی خۆی بپارێزێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌مێكی زۆره سووریاییه‌كی خوێناوی و ئازار چه‌شتوو ده‌بینین به‌هۆی هێرش و كرده‌وه‌ی تیرۆريستی، كه بووه‌ته هۆی چه‌ندین قوربانی، به دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌م پرۆسانه بهڕهوچاوكردن و رێزگرتن له مافی مرۆڤ بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نى ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها ئێوه ده‌زانن كه چه‌ندین جار به‌فه‌رمی داوامان له لایه‌نه ناكۆكه‌كان كردووه له ناوخۆی وڵات‌دا دانووستان ده‌ستپێبكه‌ن، كه كۆبوونه‌وه‌كان سودبه‌خش ده‌بن له‌نێوان ده‌سته و گرووپه چه‌كداره‌كان، كه هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریا و له‌ناوبردنی تیرۆريستهكاندایه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێشنیاز ده‌كه‌ین، ئه‌م كاره به یه‌كگرتوویی و ئه‌نجامبدرێت و هیوامان وایه ئه‌م كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیانه به‌رده‌وامبن و به‌رهه‌میان هه‌بێت.