تیروپشکی قۆناخی 16ی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئەرکیان ئاسانە

تیروپشکی قۆناخی 16ی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا و بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئەرکیان ئاسانە.
لە قۆناخی 16ی جامی شای ئیسپانیا، ریال مەدرید رووبەڕووی ریال زاراگۆزا دەبێتەوە، بارسێلۆناش بەرامبەر لیگانێس یاریی دەکات.
بەگوێرەی تیروپشکەکە ڤیاڕیال بەر ریاۆ ڤاییکانۆ دەکەوێت، ریال سۆسیداد و ئۆساسۆنا رووبەڕوو دەبنەوە، سێڤییا و میراندێس یاریی دەکەن و ڤاڵێنسیاش بەر لیۆنیسا دەکەوێت.
یارییەکانی قۆناخی 16 بە سیستەمی یەک یاریی دۆڕان دەکران بەڕێوە دەچێت، کە سەرجەم یارییەکانی رۆژی 29ی ئەم مانگە دەکرێن، ریال مەدرید دەبێتە میوانی ریال زاراگۆزا، بەڵام بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداریی لیگانێس دەکات..
تاکو قۆناخی پێش کۆتایی سەرجەم قۆناخەکان بە سیستەمی یەک دۆڕان دەکران بەڕێوە دەچن، تەنیا قۆناخی پێش کۆتایی نەبێت دوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەکرێن، کە یەکەمجارە جامی شای ئیسپانیا بەم سیستەمە بەڕێوە بچێت.

ئەنجامی تیروپشکەکە
ئەنجامی تیروپشکەکە