وەزارەتی كارەبا بڕیارێك دەدات

كارەبای بەردەوام لە چەند دامەزراوەیەك دەبڕێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بە بڕینی کارەبای بەردەوام لە چەند دامودەزگایەك و ناوی ئەو دامەزراوانەش ئاشكرا دەكات كە كارەبای بەردەوامیان پێدەدرێت.

وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەك دا رایگەیاند: "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاووڵاتیاندا وەزارەتی کارەبا بەفەرمانی وەزاری ژمارە 341 لەرێکەوتی 28/11/2019 بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای بەردەوام تەنیا بە پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ (نەخۆشخانە حکوومییەکان و پرۆژەکانی ئاو و فرۆکەخانەکان و بانکی ناوەندی هەرێم و فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و گرتووخانەکان و کۆمەڵگەی خاڵە سنوورییەکان)، لە فەرمانە وەزارییەکەشدا هاتووە بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەکان و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا بەرپرس دەبن لە هەبوونی هەر کارەبایەکی بەردەوام و ئەو شوێنانەی ناویان لە فەرمانە وەزارییەکەدا نەهاتووە دەبێت بەزووترین کات کارەبای بەردەوامیان ببڕدرێن".