وەزیری بەرگری سوید خەڵاتێک پێشکەشی دەمیرتاش دەکات
K24 - نووسینگەی ئەوروپا
لە رێوڕەسمێكدا لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، خەڵاتی ساڵی 2019ی رێکخراوی ھاوپەیمانی پێشکەوتوخوازی سویدی لەلایەن وەزیری بەرگری سوید پێشکەشی خێزانی سەڵاحەدین دەمیرتاش کرد.
لە وتەیەکدا پێتر ھۆڵتکویست، وەزیری بەرگری سوید رایگەیاند: "دەمیرتاش بۆ ئازادی و مافی مرۆڤی گەلی کورد لە تورکیا خەبات دەکات و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش بووە ئێستا لە زیندانی تورکیادایە".
رێکخراوی ھاوپەیمانی پێشکەوتوخوازی سوید، ساڵانە خەڵاتێکی تایبەت پێشکەشی کەسایەتییە جیھانییەکان دەکات کە لە بواری ئازادی و مافی مرۆڤەوە کاریان کردووە.
رێکخراوی ھاوپەیمانی پێشکەوتوخواز رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و بووەتە چەترێکی نێودەوڵەتی بۆ پارت و رێکخراوە چەپ و سۆسیالیست و سۆسیال دیموکراتەکانی جیھان.
له 4/11/2016، سهڵاحهدین دهمیرتاش و ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكارتی گەلان (ههدهپه) به تۆمهتی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە دهستگیركران.
ھ.م