ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی داده‌مه‌زرێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ويلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به نیازه بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی له بیابانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا دابمه‌زرێنێت.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی، له رۆژئاوای پارێزگاكه و له بیابانی نێوان ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا له نزیك سنووری سووریا داده‌مه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "عه‌هد نیوز"ی عێراقی، مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی بنكه‌كه، كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
فه‌رحان محه‌مه‌د دلێمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی له ناكاو له باكووری رووباری فورات و به دووری 30 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی رو‌مانه‌ی سه‌ر به قه‌زای قائیم نزیك سنووری سووریا جێگیر بوونه.
دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له بوونی ئه‌و هێزه له ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵكردنی هێلی سنووری و بیابانی ناوچه‌كه‌یه، كه چه‌كدارانی داعش جموجۆڵیان لێی هه‌یه.
تا ئێستاش سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هیچ شتێكیان له باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه نوێیه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئ. م