گه‌وره‌ترین گرووپی پاره‌داركردنی داعش له عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دەزگای هەواڵگریی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین گرووپی پارەدارکردنی داعشی لە عێراق راگەیاند و ئاشكرای كرد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر نیو ملیار دۆلاردا گرتووه.
دەزگای هەواڵگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان توانیویانە گرووپێکی پارەدارکردنی داعش لە عێراق هەڵبوەشێننەوە.
جەختیکرده‌وه، گرووپەکە گەورەترین گرووپی پارەدارکردنی داعش بووە لە مێژووی بوونی ئەو رێکخراوە لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرووپەکە لە ڕێگەی نووسینگەکانی حەواڵەوە کاریان کردووە و پارەیان ئاڵوگۆر کردووە.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەو گرووپەی داعش، کە دەستگیر کراون، بڕی 500 ملیۆن دۆلاریان پێبووه و ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ش كۆنتڕۆڵ كراوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێن و كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه بدرێت.
H.B