گروپێکی چەکدار دەیان هاووڵاتی کورد لە عەفرین دەڕفێنن

داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

گروپێکی چەکدار 29 هاووڵاتی کورد لە عەفرین دەڕفێنن و بۆ ئازادکردنیان داوای دوو هەزار دۆلار دەکەن.

رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ لە عەفرین بڵاوی كردووەتەوە: "لە 15و 16ـی ئەم مانگە (ئادار) گروپێكی چەكدار بە ناوی سلێمان شا، لە ناوچەی شیێ، بە بیانووی پەیوەندییان لەگەڵ یەپەگە حەوت ھاووڵاتی كوردی رفاندووە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، دوێنێ ھەمان گروپ ھەڵیكوتاوەتە سەر ھەردوو گوندی ئالكانا و خەلیل گولكۆی سەر بە شارەدێی شیێ، 22 ھاووڵاتییان لەو دوو گوندە رفاندووە و هەڕەمەکییانە ئەشكەنجەیان داون".

ئەو گروپە لە بەرامبەر ئازادكردنی ھەر یەكێک لە رفێنراوان، داوای دوو ھەزار دۆلار دەکەن.

لە دوای داگیرکردنی، عەفرین لە لایەن میلیشیاکانی سەر تورکیا لە سووریا بەڕێوەدەبردرێت و بەهۆیەوە، دۆخی کورد لەو شارە لە دۆخێکی دژواردایە.

H.J