بارەگای رێکخراوی بەدر لە بەسرە سوتێندرا

خۆپیشاندەرێک کوژرا

K24 - ھەولێر

لە بەسرە بارەگای رێکخراوی بەدر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا و خۆپیشاندەرێک کوژرا و 7ی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی شایەتحاڵەکانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی بەسرە، سەدان خۆپیشاندەر هەڵیانکوتایە سەر بارەگای میلیشیای رێکخراوی بەدری هادی عامری لە شارەکە و ئاگریان تێبەردا، هاوکات هەر لە بەسرە خۆپیشاندەرێک کوژرا و حەوتی دیکەش برینداربوون.

خۆپیشاندەران، لە ناشتنی تەرمی جینات مادی چالاکوانی مرۆیی دەگەڕانەوە، کە دوو رۆژ لەمەوبەر بە گولـلەی چەکدارانی میلیشیاکان کوژرا و چوار کەسیشی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، لە بەغدا و شارەکانی دیکە خۆپیشاندان بەردەوامە و ژمارەیەک رێگای سەرەکی داخراون و دەوامی فەرمانگە حکومییەکانیش وەستاوە.

ھ.م