ئاگر دانەوێڵە و ھیوای جووتیارانی رۆژئاوای كوردستانی سووتاند
K24 - قامیشلۆ
به هه‌زاران هێكتار له زه‌وی و زاری جووتیاران له رۆژئاوای كوردستان سووتێندرا. له‌و باره‌وه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك لایه‌ن به سووتاندنی زه‌وی و زاری جووتیاران تاوانبار ده‌كات، له‌وانه‌ش رژێمی سووریا.
بە گوێرەی زانیاریی پەیامنێری كوردستان24، تەنھا لە ماوەی یەك رۆژدا، دەغڵودانی 28 گوند لە سنووری قامیشلۆ سووتێندراوە، كە بە زیاتر لە 10 ھەزار ھێكتار دەخەملێنرێت. ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 20 ھێكتار زەوی داچێندراو بە دەغڵودان لە رۆژئاوای كوردستان سووتێندراوە.