پۆلیسی هه‌ولێر: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی عه‌نكاوه به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، 30ی 11ی 2019، روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كاته‌وه، كه تێیدا كه‌سێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، به ئه‌نقسه‌ت به‌سه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌وێت و ده‌یخاته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی پۆلیس، رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، له رێكه‌وتی 14/6/2019 روویداوه، واتا زیاتر له پێنج مانگ به‌ر له ئێستا، دواتریش دادخواز له مافی خۆی خۆشبووه و به‌و هۆیه‌وه كه‌یسه‌كه داخراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: "لە رێكەوتی 24-10-2019، دادخواز سكاڵاكەی كشاندووەتەوە، بۆیە دادگا پەڕاوەكەی داخست".
هاوكات له روونكردنه‌وه‌ی دووه‌می پۆلیسی هه‌ولێر، كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "بە بڕیاری دادوەر لە ڕێکەوتی 20/11/2019 پێداچوونەوە بۆ ئەم پەڕاوە کراوەتەوە، ئێستا پەڕاوەکە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە".
له‌و باره‌یه‌وه، رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی دادخواز له مافی خۆی خۆشبووه و كه‌یسه‌كه له 24ی 10ی 2019 داخراوه، به‌ڵام داواكاری گشتی له رێككه‌وتی 20ی 11ی 2019، سه‌ر له‌نوێ كه‌یسه‌كه‌ی به گه‌ڕخستووه‌ته‌وه و ئێستاش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كه له دادگا به‌رده‌وامه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك له جۆری لێكزس، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌سێك و به‌سه‌ری ده‌كه‌وێت.
ئ. م