كه‌لاكی بەرازێك لە كەنار زێی بچووك دۆزرایەوە
K24 - رانیە
ھێزەكانی پۆلیسی راپەڕین كه‌لاكی بەرازێكیان لە كەنار زێی بچووك دۆزیەوە.
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: "پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ئیسێوه‌ی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر، له بوونی به‌رازێكی تۆپیوو له قه‌راخ زێی بچووك ئاگادار كرانەوە، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی ناوبراو گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و كه‌لاكی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یان له رووباره‌كه ده‌رهێنا و له شوێنێكی دوور، ژێر خاكیان كرد، تا نه‌بێته هۆی پیسبوونی ئاوه‌كه".
ئاماژە بەوەش كراوە: "ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری قه‌ڵادزێ له زێی بچووكه‌وه دابین ده‌كرێت و تۆپینی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه‌ش له قه‌راخ زێی بچووك، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌بێت، بۆیه هێزه‌كانمان به‌و ئه‌ركه هه‌ستان له‌پێناو پاراستنی ئاوه‌كه له پیسبوون و دابینكردنی ئاوێكی خاوێن بۆ هاووڵاتیان".
ھ.م