ئەفسەرێكی پۆلیسی توركیا لە باكووری كوردستان كوژرا
K24 - ھەولێر
لە شاری روحای باكووری كوردستان پەكەكە هێرش كردە سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و له ئه‌نجامدا ئەفسەرێكی پۆلیس كوژرا و دوو پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوێكدا پارێزگاری روحا بڵاویكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی خەلفەتی شاری روحا، ئۆپەراسیۆنێكیان دژی گەریلاكانی پەكەكە ئەنجامداوە و پاشان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه په‌كه‌كه هێرشده‌كاته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی توركیا و له ئه‌نجامیشدا ئەفسەرێكی پۆلیس كوژراوە و دوو پۆلیسی دیكەش بریندار بوون، بەڵام ھیچ زانیارییەكی لەبارەی زیانە گیانییەكانی پەكەكە بڵاونەكردووەتەوە.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌تا ئێستا پەكەكەش ھیچ زانیارییەكی لەوبارەوە نەخستووەتەڕوو.
ھ.م