قه‌ته‌ر.. له ئۆڵۆمپیاتێكی زانستیدا كورد پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا
K24- دهۆك:
لە چوارچێوەی پێشبڕکێیەکانی ئۆلۆمپیاتی زانستی ناسراو به "IJSO" کە لە وڵاتی قەتەر بەرێوە دەچێت، لە کۆی ھەزار و 500 قوتابی بەشداربوو، گرۆپی قوتابیانی کۆلێژی ئیشکی لە دھۆك توانیان پله‌ی سێیەم به‌ده‌ست بهێن و مەداڵیای برۆنزی وه‌ربگرن.
جێگای باسە قوتابیانی دھۆك بەناوی کورد و بەئاڵای کوردستان بەشداریان له کێبڕکێی ئه‌و ئۆڵۆمپیاته‌دا كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا به‌ڕێوه‌به‌ری میدیایی زانكۆی ئیشك رایگه‌یاند، سبه‌ی ئه‌و گروپه‌ی قوتابیانی هه‌رێم كه به‌شدارییان له كێبڕكێیه‌كه‌دا كردبوو، ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
H.B