نەخشی بۆیە شوێنی خەنە دەگرێتەوە
K24 - سلێمانی
لەم چەند ساڵەی دواییدا زۆر لە خانمان زیاتر گرنگی بە جوانكاری دەدەن، دروستكردنی نەخش بە بۆیە لەسەر نینۆك یەكێكە لەو جوانكاریانە، كە شوێنی خەنەی گرتووەتەوە.
فێنك ئاسۆ، كە 7 ساڵە لە بواری جوانكاری كار دەكات بە كوردستان24ی گوت: "نینۆك یەكێكە لە جوانكارییەكانی ئافرەتان و حەزی پێدەكەن و جوانی دەبەخشێ بە دەستە ماندوبووەكانیان".
دەشڵێت: "خانمان بەپێی وەرزەكان نەخش و ره نگەكان هەڵدەبژێرن، زۆر كات داوای دیمەنی سرووشت و گەڵا دەكەن".
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێستا خانمان كەمتر خەنە بەكاردەھێنن، چونكە خەنە زوو رەنگی دەڕوات و تێكدەچێت".