گۆڕان: لە ئەنجامی ھەڕەشەی بەرپرسێكی یەكێتی ھێرشكراوەتە سەر مەكۆی سەرەكی
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا، هۆکاری هێرشەکەی سەر مەکۆی گۆڕان، بۆ هەڕەشەی بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەگەڕێنێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەرپرسێکی یەکێتی هەڕەشەی لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە و دوا بە دوا ئەوە، هێرشکراوەتە سەر ژمارەیەک هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە لە گردی زەرگەتە.
بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداریی دەدات لەوەی: "ئەو رەفتارە نابەرپرسیارانە ئاسایشی ناوچەکە و شاری سلێمانی تێکدەدات".
لە راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، چەند کەسێک بەهۆی هێرشەکان دەستگیر کراون، بەڵام پاش ماوەیەک ئازادکراون.
لە هێرشەکەی کاتژمێر 1:30ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان، پاسەوانێکی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناوی رێبەند فەرهاد کوژرا.
دەقی راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی هێرشی چەند چەکدارێک بۆ سەر مەکۆی سەرکی بزووتنەوەکە:
شه‌وی سێ شه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، دوای ئەوە ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له گردی زه‌رگه‌ته ده‌که‌ونه به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی و له ئه‌نجامدا کاکه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن.
ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان دانانێن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه له کۆی هه‌ڕه‌شه و روداوه‌که ده‌کات. پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و روداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن.
هاوخەمی و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و خێزان و که‌سوکاری رێبەند فه‌رهاد ده‌که‌ین که له پێناوی به‌رگری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بووه.
H.J