ئێزدییه‌كان پارچه قوماشێك به‌سه‌ر ته‌رمی میره كۆچكردووه‌كه‌یاندا ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئایینی ئێزدییه‌كانه‌وه پارچه قوماشێك به‌سه‌ر سندووقی ته‌رمی میره كۆچكردووه‌كه‌یاندا درا.
عه‌مار نه‌جمه‌ددین، نێردراوی كوردستان 24 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و پارچه قوماشه ناردووه‌و ده‌ڵێت: "ئەو پارچە قوماشەی لەسەر سندوقی تەرمەکەی میر تەحسین بەگ دانراوە پێی دەوترێت (خەرقە)، ئەوە پۆشاکێکی ئایینیەو لەکاتی کۆچی دوایی میر وەک نەریتێکی ئایینی لەسەر ته‌رمه‌كه‌ی دادەنرێت، تەنانەت لە کاتی ناشتنیشی ئەم پارچە قوماشە لە نێو گۆڕەکەی بەسەر ته‌رمی میردا دەدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/1/2019 ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره سبه‌ینێ له قه‌زای شێخان به‌خاك بسپێردرێ و ماوه‌ی حه‌وت رۆژ پرسه‌ی بۆ دابنرێت.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گی هه‌ڵگرتبوو له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشته‌وه‌و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه‌و رێوڕەسمێکی تایبەت و فەرمی بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی میر تەحسین بەگ، رێكخرا و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نوێنه‌ری كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون".
له رێوڕه‌سمێكدا، سه‌ره‌تا ته‌رمی میری ئێزدییان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پیاوانی ئافره‌تانی ئێزدییه‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر به‌شی پرۆتۆكۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ده‌ستیان به رێوره‌سمه‌كه كرد و ته‌رمی میریان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌ك به‌رامبه‌ر ئاماده‌بووان دانا.