دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكاتەوە

زانیاری لەبارەی رۆژی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوە حكوومییەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێت و لەسەرەتاشدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان24 راگەیاند: "رۆژی چوارشەممەی داھاتوو 5/9/2018 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێ".

گوتیشی: "رۆژی پێنج شەممە 6/9/2018 مووچەی یەكەی 70 و 80ی ھێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و رۆژانی دواتریش مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێت".