سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای هاوكاری له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/2/2019، رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ی "باوه‌ڕپێكراوی عێراقی" ئاشكرای كردووه كه "عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوو داواكاریی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه. یه‌كه‌میان داوای هاوكاریكردن بووه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا. دووه‌میان رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران، له‌و رووه‌ی په‌یوه‌ندیی به سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێرانه‌وه هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه سعوودییه‌كه گوتوویانه: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، داوای كردووه پاتریك شاهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت بێته عێراق، چونكه ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقی زانیاریی باوه‌ڕپێكراویان هه‌یه و له كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی داعشدا ئه‌وه‌یان بۆ روون بووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه پلانی تۆكمه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌ی عوكاز ده‌ڵێن: "دۆسێی سزاكانی سه‌ر ئێران، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی جێگیر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و واشنتن به‌ڵێنی داوه له چه‌ند بوارێكدا عێراق بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌ستكراوه بكات.