سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقیان تاوتوێ کرد

"دەبێت بابەتە گرنگ و ستراتیژییەكانی عێراق بە پێی تەوافوقی نیشتیمانی بێت"

 K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگریی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ كرا.

هەروەها هەردوولا نیگەرانییەكانی خۆیان لە سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو و بە پێویستیشیان زانی تێپەڕاندن و كاركردن لەسەر بابەتە گرنگ و ستراتیژییەكانی عێراق بە پێی تەوافوقی نیشتمانی بێت.

H.J